مریەم احمد ــ تەندروستی ــ نوێ ژین
خانەی شێرپەنجەیی لە خوێندا ھەروەک ھەر خانەیەکی دیکەی ئاسایی خوێن دەتوانێت ھاتوچۆ بکات بە ھەموو شانە و خانەکانی لەشدا، نیشانەکانی نەخۆشییەکە کە پەیوەندی ھەیە بە ژمارەی ئەو خانە شێرپەنجەییانەوە.
دكتۆر رۆمان تێمنیكۆف، نیشانه‌کانی پێشوه‌خته‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی ڕاگه‌یاند،" پێویسته هه‌ر ٦ مانگ جارێك كۆمه‌ڵێك پشكنینی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت و له‌گه‌ڵ پزیشكانی پسپۆر كاری له‌سه‌ر بكرێت".
هەروەها، رۆمان تێمنیكۆف گوتی نیشانه پێشوەختیەکان به‌م شێوه‌یه: سه‌رهێشه، سه‌رسوڕان، له‌ده‌ست دانی ئاره‌زووی نانخوارد، تا به‌بێ هۆی دیار، ماندوو بوون، بێهێزی و دابه‌زینی كێش به شێوه‌یه‌كی خێرا.
دكتۆر، دەربارەی مەترسیەکانی نەخۆشیەکە ئەوەشی گوت" تێكچوونی ریتمی دڵ، ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه مۆر له‌سه‌ر جه‌سته، دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ی برینه‌كان، ته‌شه‌نوجات، كێشه‌ی پێست، ئازاری جومگه‌كان و ئێسك به‌شێكن له نیشانە مەترسیدارەکانی شێرپه‌نجه‌ی خوێن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق