بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەفەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی خەرجکردنی تەموویلی مووچەی چەند مانگێکی چوار فەرمانگەی فیدراڵی دەرکرا.
دوای ڕاگرتنی مووچەی فەرمانگەکانی بەرێوەبەرایەتی "پاسەپۆرت، نشینگە، ڕەگەزنامەو باری کەسی و بەڕێوەبەرایەتی کارتی زانیاری" بۆ ماوەی نزیکەی سێ مانگ، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خەرجکردنی پارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەرکرا و فەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێمیش دەگرێتەوە.
دوو نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ لە بەغداوە ئاشکرایان کرد، ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچەی ئەو چوار فەرمانگە فیدڕاڵیەیان وەرگرتووە و پیرۆزباییان لە فەرمانبەرانیان کردووە، تەموولەی پێنج مانگە و بەلای کەمی دوو مووچەیان بۆ خەرج دەکرێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق