وەزیر حمدامین _ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نوێنهرى سكرتێرى گشتی نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق كرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق کرد و نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاند، نهتهوه يهكگرتووهكان دهتوانێت هاوكاريى عێراق بكات له چارهسهركردنى كێشهكان.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، پرۆسەی سیاسی و دۆخی عێراق بەگشتی و دوایین پێشھاتەکانی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کراوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بە رۆڵی ئەرێنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کردووە و دووپاتی کردووەتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت ھاوکاریی عێراق بکات لە چارەسەرکردنی کێشەکان، تێپەڕاندنی دۆخەکە و تەحەدیاتی بەردەمی.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە سیستەمی فیدرالی لە عێراق، پرسی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جموجۆڵەکانی داعش و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش و بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق