ھەرێم..ڕێژەی خۆکوشتنی پیاو بەرزبووەتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 30 سبتمبر 2020

ھەرێم..ڕێژەی خۆکوشتنی پیاو بەرزبووەتەوە


شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

سکرتێری رێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان دەڵێت ئەمساڵ تووندوتیژیی بەرامبەر پیاوان لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و خۆکوشتنیش بووەتە نزیکەی دوو هێندە. 

ئەمڕۆ چوارشەمە ۳۰ـی ئەیلولی۲۰۲۰،بورهان عەلی فەرەج، سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان رایگەیاند: "ئەمساڵ بەهۆی بەرکەوتنی زیاتری نێوان ژن و مێرد و مانەوەی پیاو لە ماڵەوە، بەکارهێنانی تووندوتیژی جۆراوجۆر بەرامبەریان زیادی کردووە، وە ئەمساڵ ٥ پیاو لەلایەن هاوژینەکانیان کوژراون".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد:"تاوەکو سەرەتای مانگی ۹ـی ئەمساڵ ٤۷ پیاو خۆیان کوشتووە، کە ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ ساڵی رابردوو، ژمارەکە نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە، چونکە لە ۹ مانگی ساڵی رابردوودا ۲٦ حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراون".

لەکۆتایشدا باسی لەوەکرد:"کە تەنیا لە رێگەی نووسینگەکانی ئێمە لە پارێزگا و قەزاکان ٤۸٦ پیاو سکاڵایان لە دژی هاوژینەکانیان تۆمار کردووە،وە ئەگەر ئەم چەند مانگە قەدەخەی هاتووچۆ و کەرەنتین نەبووایە، ژمارەی سکاڵاکانی پیاوان زۆر زیاتر دەبوون".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق