ڕووداوێکی هاتووچۆ قوربانی لێدەکەوێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 30 سبتمبر 2020

ڕووداوێکی هاتووچۆ قوربانی لێدەکەوێتەوە


کەنداڵ ئەحمەد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

نیوەرۆی ئەمرۆ، رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای شەقڵاوە - باسرمە ڕوویدا، بەھۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

رائید فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "کاتژمێر ۱۲:۳۰ خولەکی نیوەرۆی ئەمرۆ، لەسەر رێگای سەرەکی شەقڵاوە باسرمە قەندیل ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا کرۆلایەکی تایبەت و پرادۆیەکی تایبەت ڕووداویاندا، لە ئاکامدا ۳ کەس بە سوکی برینداربوو، وە زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "هۆکاری کەوتنی ڕووداوەکە دەگەرێتەوە بۆ هەردوو ئۆتۆمبیلەکە چونکە تویوتا کرۆلاکە هەلەکەی ئەوە بووە ویستووێتی بەلای دەستی بارهەڵگرێک خۆی تێپەردات بەبێ ئەوەی پێشی خۆی ببینێت، هەڵەی پرادۆکەش ئەوەبووە لە کاتی هاتنی بۆ ناو شەقامی سەرەکی لاوەکی نەوەستاوە، یەکسەرە داخلی لاینی خێرایی شەقام بووە، لە کاتێکدا رێژه‌ی خه‌تاباریه‌كه‌ش ٦٠٪ بۆتویه‌تا و ٤٠٪ بۆپرادۆکە دانرا".

ئەمە دوای ئەوە دێت ماوەی چەند رۆژێکە بە رێژەیەک رووداوەکانی هاتووچۆ ڕووی لە زیادبوون کردوە و بە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان زیاد لە کاری پێویست ئۆتۆمبێل لێدەخورن ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووداوی هاتووچۆی لێبکەوێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق