سۆزیارکەریم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
دوای ئەوەی هەواڵی ژەهرخواردکردنی ٢٥ خوێندکار لەلایەن مامۆستایەکی خۆیانەوە لە شاری هینانی وڵاتی چین بڵاوکرایەوە، دادگای ئەو وڵاتە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ مامۆستاکە دەرکرد.
میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە،" دادگای وڵاتەکەیان فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ مامۆستایەکی شاری هینان دەرکردووە، ئەو مامۆستایە ناوی وانگ یۆنە، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوە لە قوتابخانەکەی، بە بیانووی ئەوەی بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ نەکردووە، بڕیاریداوە مادەی نیتراتی سۆدیۆم تێکەڵ بەو شۆربایە بکات کە دەدرا بە خوێندکاران."
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش ئەوەی لە دادگا مامۆستاکە دانی بەوەدا ناوە کە ئاگاداری ئەوە بووە کە ئەو ماددەیە زیان بە تەندروستی خوێندکارەکان دەگەیەنێت و بە ویستی خۆی ئەو کارەی کردووە، دادوەری دادگای هینان فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکردووە.
باس لەوەشکراوە، ئەو مامۆستایە یەکەم جاری نییە کە بە بەکارهێنانی ماددەی ژەهراوی هەوڵی کوشتنی دابێت، بەڵکو لە ساڵی ٢٠١٧ هەوڵیداوە مێردەکەی خۆی ژەهرخوارد بکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق