سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
سەرکۆماری ئێران رایگەیاند، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق جێگای رێزی خەڵک و وڵاتەکەی بووە. دەشڵێت، رۆڵی سیستانی لە سەقامگیری عێراقدا بێ جێگرەوەیە.
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە،" حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری وڵاتەکەی لە چوارچێوەی دیداری لەگەڵ نەسیر عەبدولموحسین عەبدوڵڵا، باڵیۆزی نوێی عێراق لە تاران رایگەیاندووە، "پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ عێراق وەک دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ زۆر گرنگە".
راشیگەیاندووە، "لە کاتی شەڕی داعشدا ئێران هەموو توانای خۆی بۆ هاوکاری حکومەتی عێراق بەکارهێناوە، کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس پێکەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو دوو وڵاتە پێکەوە دژی تیرۆر دەوەستنەوە.
هاوکات، رۆحانی رۆڵی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراقی لە سەقامگیرکردنی ئاسایشی وڵاتەکە بەرزنرخاندووە و ئاماژەی بەوەکردووە، "سیستانی هەمیشە رۆڵی یەکلایکەرەوەی هەبووە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری عێراق".
ئەم قسانەی سەرکۆماری ئێران لەکاتێکدایە، کە پێشتر حسێن شەریعەتمەداری سەرنوسەر و نوێنەری عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە وتارێکیدا هێرشیکردە سەر عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق و باسی لەوەکردبوو، "سیستانی هەڵەبووە کاتێک داوای کردووە نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق