لیژنەیەکی تایبەت بۆ دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان پێکدەهێندرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 سبتمبر 2020

لیژنەیەکی تایبەت بۆ دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان پێکدەهێندرێت


عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەی سبەینێ تاوتوێی دۆخی کەرکوك و ناوچە جێناکۆکەکان دەکات.

خالید شوانی، وەزیری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی  بڵاویکردووتەوە، بەیانی  چوارشەممە ٣٠-٩-٢٠٢، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەکەدا، تاوتوێی دۆخی کەرکوك و ناوچە جێناکۆکەکان دەکات.

شوانی، جەختیشی لەوە کردەوە" ئەو لیژنەیەی لە کۆبونەوەکەی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران پێکهێنرا، بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی کارکردن لەسەر دۆخی کەرکوك و ناوچە جێناکۆکەکان، کارەکانی تەواوکردووە و سبەی پڕۆژەکەی دەخاتەڕوو".

لەکۆتاییدا، وەزیرەکەی حکومەتی هەرێم، ئەوەشی خستەڕوو؛ کە کەرکوك و ناوچە جێناکۆکەکان ڕووبەرووی پرۆسەی تەعریب بۆتەوە و لە پڕۆژەکەدا کارکردن لەسەر چۆنێتی پاراستنی مافی کوردستانیانی ئەم ناوچەیە کراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق