سلێمانی..بە تۆمەتی داعشبوون نۆ کەس دەستگیرکران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 سبتمبر 2020

سلێمانی..بە تۆمەتی داعشبوون نۆ کەس دەستگیرکران


 

کەنداڵ ئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین


لەئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا، ٩ کەس بە تۆمەتی داعش بوون لە پارێزگای سلێمانی دەسگیرکران."


عەمید یەحیا ڕەسۆل، گوتەبێژی  فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە عێراقیەکان و بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری سلێمانی، توانیمان ٩کەس بە تۆمەتی داعشبوون، لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەین."


یەحیا ڕەسول ڕاشیگەیاند" ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، سەر بە باشووری عێڕاقن و داعش بوون ، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون بە پێی، ماددەی ٤ تیرۆر، یاداشتێکی لێکۆلینەوەیان بۆ دەرچووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویستیان، گیراوەتە بەر."


لە کۆتایی قسەکانیشیدا فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق ووتی"ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانمان بە هاوبەشی ڕاسپاردووە بوو گەڕان بە دووای تاوانباران و گۆمان لێکراوان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق