ئەو ھۆکارانەی دەبنە ھۆی گۆڕینی ڕەنگی ددان چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 سبتمبر 2020

ئەو ھۆکارانەی دەبنە ھۆی گۆڕینی ڕەنگی ددان چین؟


 

ھۆزان احمد-تەندروستی-نوێ ژین


ددانەکان ئەندامێکی سەرەکی و گرینگن لە لەشی مرۆڤ، سەرەتا بەشی دەم و کرداری ھاڕین و جوینی خۆراکەکانیان گرتۆتە ئەستۆ، بوونی گرفت و کلۆربوونی ددانەکان دەبێتە ھۆی کێشە لەھاڕین و ھەرسکردنی خۆراک.


ئەو ھۆکارانەی دەبنە ھۆی گۆڕینی ڕەنگی ددان ئەمانەن:


١-خواردن و خواردنەوە ڕۆڵی ھەیە لە گۆڕینی ڕەنگی ددان،  وەکو چا، قاوە شەڕاب لە خواردنەکانیش وەکو پەتاتە و سێو.


٢-جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان.


٣-بەیاخنەدان بەپاکوخاوێنی ددانەکان و نەشوشتنی ددانەکان .


٤-ھەڵە بەکارھێنانی پەت و فڵچەی ددان شوشتن.


٥-بەکارھێنانی ھەندێک دەرمانی پزیشکی دژە بەکتریا و دەرمانی بەرزی پەستانی خوین.


٦-ھەندێک نەخۆشی پووک و ددانەکان .


٧-بۆماوەیی ھەندێک کەس لەگەڵ لەدایکبوونیان مینای ددانیان تەنکە.


٨-زیاد بوونی تەمەن و بەساڵاچوون.


ددانەکان بەشێکی سەرەکی جەستەی مرۆڤن، پزیشکان بەردەوام ڕێنمایی ددەن لە پاک ڕاگرتنی ددان و ساڵانە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆپشکنینی ددانەکان و مانەوەیان بە تەندرووستی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق