ھۆزان احمد-تەندروستی-نوێ ژین
خورما یەکێکە خۆراکە بە سوودەکان و چارەسەری زۆری نەخۆشییەکانە لە ڕووی تەندروستیەوە، ھەر بۆیەش گرینگە لە ژیانی رۆژانە فەرامۆش نەکرێت و بخورێت.
گرینگترین سوودەکانی خورما ئەمانەن:
١-وەزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێ.
٢-مەترسی توشبوو بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٣-مێشک چالاکدەکات.
٤- کانزا پێویستەکان بۆ ئێسک دابیندەکات.
٥-ژانە سەر کەم دەکاتەوە.
٦-ھەستیاری کەم دەکاتەوە .
٧-کەمکردنەوەی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی بەرزی خوێن.
خورما،دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و سیلیۆم و پرۆتین لە گەڵ کۆمەڵێک ڤیتامین، کە تەواوی ئەم پێکھاتەنە پێویستە بۆ جەستەی مرۆڤ ھەر بۆیەش پزیشکان ڕێنمایی دەدەن کە ڕۆژانە پێویستە خورما بخورێت بە شێوەیەکی تەندروست.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق