سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كه به‌شێوه‌ی داخراو به‌رێوه‌چوو تایبه‌تبوو به گفتوگۆ له‌به‌ڕ ڕه‌وشی چاكسازیه‌كان سەبارەت بەدۆخی چاكسازییەكان و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەناو چاكسازییەكان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی ناو دانیشتنه‌كه‌وه سه‌رچنار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند،" وه‌زیری كار كۆمه‌ڵێك بابه‌تی مه‌ترسیدارو سه‌رسوڕهێنه‌ری باسكرد سه‌باره‌ت به چاكسازیه‌كان، له‌وانه تا ئێستا نه‌توانراوه رێگری له چونه‌ژووره‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بكرێت بۆناو چاكسازییه‌كان، دایك هه‌یه له‌كاتی سه‌ردانی بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌بات، یان ژن هه‌یه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بات."
به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتاره وه‌زیری كار دانی به‌وه‌دا ناوه كه له‌ناو چاكسازیه‌كان ژووری ڤی ئای پی هه‌یه و ئه‌وكه‌سانه‌ی تیدا نیشته‌جییه كه پاڵپشتێكی ده‌سه‌لاتیان هه‌یه.
هه‌ر له‌ناو چاكسازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌زارو ٨٠٢ كه‌س به مادده‌ی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و زۆرینه‌شیان عه‌ره‌بن، هاوكات له‌نێو كۆی چاكسازیه‌كاندا ٣٩٥ كه‌س سزای له‌سێدارادانیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام له‌ئێستادا جێبه‌جێكردنی سزاكه وه‌ستاوه.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: داوامانكرد ڕێگری بكرێ له چوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ناو چاكسازیه‌كان، داتا‌و زانیاری ورد هه‌بێ سه‌باره‌ت به چاكسازبوونی به‌ندكراوان دوای ته‌واوكرنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان.
ئاماژەیان بەوەدا: ڕێوشوێنی باشتر بۆ لایه‌نی ته‌ندروستی به‌ندكراوان بگیرێته‌به‌رو ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی ناو چاكسازیه‌كان كه‌متر بكرێته‌وه، چونكه چاكسازییه‌كان بۆ ٩٠٠ كه‌س دروست كراون كه‌چی زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌سی تێدا به‌ند كراوه، به‌هۆی ئه‌م قه‌ره‌باڵغی و تێكه‌ڵیه‌وه ته‌نیا له چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی ٤٥ به‌ندكراو توشی په‌تای كۆڕۆنا هاتوون، له‌گه‌ڵ ٢٠ كارمه‌ندی چاكسازیه‌كه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق