ئوسامە ئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
مەفرەزکانی پۆلیسی سلێمانی توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بڕێك پارەی ساختەیان پێبووە و ویستویانە لەناو بازاڕی سلێمانی پارەکانیان ساغ بکەنەوە.
هەر بەپێی زانیارەکان،لەبارەی دوو تۆمەتبارەکەوە پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە و دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی ئەو شوێنەی کە توانیان ئەو دوو تۆمەت بارە دەستگیر بکەن کە بڕی ٤ هەزار و ٦٠٠دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە و ویستویانە لەناو شاری سلێمانی ساغی بکەنەوە.
باس لەوەش کراوە کە لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەناوەکانی "ش.م.م" و"س.م .ٲ" کە هەردووکیان دانیشتووی قەزای دوزن بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق