شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی جیهانیی کچان پەیامێک ئاراستەی کچانی هەرێمی کوردستان دەکات و پشت بە توانا و لێهاتوویی خۆتان ببەستن و دەرفەت نەدەنە کەس گرە و لەسەر تێکشکاندنتان بکات.
ئەمڕۆ یەک شەممە۱۱ـی۱۰ـی۲۰۲۰،د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەیادی ئەو رۆژەدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:"لەم رۆژە تایبەتەدا، پیرۆزبایی لە هەموو کچانی کوردستان دەکەم، هیوادارم شێلگیرانە داکۆکی لە مافەکانیان بکەن، مکوڕبن لەسەر بەدەستهێنانی دەرفەتی یەکسان، پشت بە توانا و لێهاتوویی خۆیان ببەستن و لەبوارێکی دیاریکراودا تایبەتمەندی و پسپۆڕیی وەربگرن".
دەشڵێت:"بە ئیرادەی پۆڵایینەوە ئاستەنگەکانی بەردەمیان تێکبشکێنن، دەرفەت نەدەن کەس گرەو لەسەر تێکشکاندنیان بکات، خێزان و خوێندنگە و شوێنکار و شەقام بکەنە مەیدانی خۆسەلماندن و کێبڕکێی بوونیادنەرانە.سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات سوپاسگوزاریی هەموو ئەو خێزانانەم کە جیاوازیی لە نێوان کچ و کوڕەکانیان ناکەن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد:" دەستی ئەو دایک و باوکانە ماچ دەکەم کە باوەڕ و متمانەیان بە توانای کچەکانیان هەیە، هەر ئەوان دەتوانن ژنی بەئیرادەی خاوەن کەسایەتی بەهێز بۆ ئاییندە دروستبکەن، چونکە وێستگەی یەکەمی بونیادنانی کەسایەتی بەهێزی متمانە بەخۆی خوڵقێنەر خودی خێزاندەقی پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی کچان لەبارەی ڕۆژی جیهانی (کچان)ەوەڕۆژی ۱۱ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی"کچانـە".
باسی لەوەشکرد:"لەم ڕۆژەدا،دەستی باپیرم"باوکی دایکم"و باوکم و دایکم ماچ ئەکەم کە بەبێ ئەوەی هیچ لەبارەی ئەم جۆرە ماف و پرۆتۆکۆڵانە بزانن،هەر بەسروشتی خۆیان باوەڕیان بەیەکسانی هەبوو، پشتیوانیان کردم،بەرگەی فشاری کۆمەڵگە و دەوروبەریان گرت و زەمینەی خۆپێگەیاندنیان لە نێو خێزانێکی مامناوەندەوە بۆ ڕەخساندم".
ناوبراو ووتی :"دەربەستی هیچ یەکێک لەو ڕوانگە و کۆمێنتە نەرێنییانە نەهاتن کە بۆ خوێندن و بۆ چالاکی و هەڵسوڕانی ڕێکخراوەیی و حیزبی و میدیایی ئێمە دەبوونە ئاستەنگ...ئارامی و ئاسوودەیی بۆ ڕۆحی داپیرەم کە وەک قەڵا پشتیوانم بوو، نموونەی باڵام بوو،زۆر بەهێز بوو،زۆر تابیەت بوو".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق