شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لە هەولێر هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەر بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ یەک شەممە۱۱ـی
۱۰ـی۲۰۲۰،پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاند:"کە بەشی پۆلیسی رێكاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە تێکڕای ترافیکلایت و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، هەڵمەتێکی دیکەی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان دەستی پێكردوە و ژمارەیەكی زۆر سواڵکەریان دەستگیركرد".
دەشڵێت:كە سواڵکەرەکان داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان،وە دیاردەی سواڵەکەرەکان دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت و هەموو سواڵکەرەکان بەپێی ماددە ۳۹۰ لە یاسای سزادان ڕاگیراون".
لەکۆتایدا ئاماژەی بەوەشکراوە:" ئەم دیاردەیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق