شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پۆلیسی فه‌ره‌نسا، نزیكه‌ی ٤۰ كه‌س، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی پۆلیس له گه‌ڕه‌كێكی ده‌وروبه‌ری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و یارییه ئاگرینه رێگه‌پێدراوه‌كانیان وه‌ك چه‌ك و موشه‌كی "مۆرته‌ر"ئاراسته‌ی باره‌گاكه كردووه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه:"هێرشه‌كه شه‌وی رابردوو كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای پۆلیسی "شامبینی" و له ریزی پۆلیسدا هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.پۆلیس دیمه‌نی ڤیدیۆیی ئه‌و هێرشه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێرشبه‌ره‌كان به ئاگر و ئاسن هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بگه‌نه باره‌گاكه‌ی پۆلیس".
باسیان لەوەشکردووە:"هیچ كام له‌و هێرشبه‌رانه ده‌ستگیرنه‌كراوون، به‌ڵام زیانی زۆری ماڵیی به‌ردار و دیواری باره‌گاكه كه‌وتووه، به‌رپرسێكی پۆلیس له ناوچه‌كه‌وه روونیكردووه‌ته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌ست به نیازی هه‌ندێك كه‌س ده‌كرێت، كه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باره‌گاكانی پۆلیس و رووبه‌ڕووی پۆلیس ببنه‌وه".
ئاماژەیان بەوەشکردوە:"کە له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌مه سێیه‌م جاره به‌و جۆره هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گاكانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا، له گه‌ڕه‌كه په‌راوێزخراوه‌كانی پاریس به‌تایبه‌تی".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق