ژنێک ھاوسەرەکەی دەکوژێت و تەرمەکەی فڕێ دەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 11 أكتوبر 2020

ژنێک ھاوسەرەکەی دەکوژێت و تەرمەکەی فڕێ دەدات


ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ژنێکیان دەستگیر کردووە کە ھەڵساوە بەکوشتنی ھاوسەرەکەی و پاشان تەرمەکەی فڕێ داوەتەوە ناو گۆڕستانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە تاوانێكی كوشتن لە گەڕەكی "مستەوفی"كە تەرمی هاوڵاتییەك بە ناوی "سامان" لە گۆڕستانی "ئیمام محەمەد" فڕێدرابوو، دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان ئافرەتێك بە ناوی "هـ.ا.ح" بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەكە دەستگیر بكەن".

ئاماژە بەوەشکراوە: "تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە ٤٠٦ لە یاسای سزادان راگیرا و لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە بەردەوامە".


 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق