ئوسامە ئەحمەد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
تۆمەتبارێک بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە بەفێل لەھاووڵاتیان لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- به‌شی پۆلیسی دوكان دەستگیرکرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه به‌فێڵ پاره‌ی له‌هاوڵاتییه‌ك وه‌رگرتبوو، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوو توانیان تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن".
ئاماژە بەوەشکراوە: "ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕی چوار ملیۆن دیناردا كه تۆمه‌تباره‌كه به‌فێڵ له‌و هاوڵاتییه‌ی سه‌ندووه، دوای ڕێكاره یاساییه‌كان ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنڕێته‌وه".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سكاڵایه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه به‌هۆی ده‌ستبڕین‌و فێڵكردنه‌وه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار "م" ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ دانیشتوی شاری سلێمانی، به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق