هەولێر..منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان دەسووتێندرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 27 أكتوبر 2020

هەولێر..منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان دەسووتێندرێت


شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


چەند ڕۆژێکە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لەکۆمەلگای سێبیرانی شاری ھەولێر لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا سووتێندراوە، ھیچ کەسێکێش لەسەر ئەم تاوانە دەستگیر نەکراوە.
 
بەناز ئیسماعیل، دایکی منداڵەکەیە باسی لە منداڵەکەی کردووە ڕایگەیاند: "قاپم دەشوشت لەگەڵ ژنی شووبراکەم، منداڵەکەم رایکردە کۆڵان و دوای ماوەیەک ژنێکی دراوسێمان بۆی هێنامەوە گوتی ئەمە کچی تۆیە، گوتم بەڵێ، من وامزانی کەوتووەتە نێو قوڕاو و ویستم سەری بشۆم، کەچی گوتی سووتاوە هەر دەگریا و بانگی منی دەکرد".

سەربەست تەتەرخان، باوکی منداڵەکەش لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "هیچ هەڵە و ناخۆشییەکمان لەگەڵ کەس نییە، نەک هەر خۆم بە خێزانی کێشەمان نییە، هەرکەسیش ئەو کارەی کردبێ لە رای خوا لێی خۆشدەبم تەنیا بزانم کێیە، بەڵام چی بە من، بە کۆمەڵگە، یاسا دەڵێت و یاسا چی پێ دەڵێت".

محەمەد خەس، برینپێچەکەی منداڵەکە ڕایگەیاند: "رێژەی سووتاوییەکەی ٪۸۰ دەبێت، هەر سێ چینی پێستی سووتاوە و گۆشتەکەشی سووتاوە و منداڵەکە درەنگ کوژێنراوەتەوە، ئاگرەکەش زۆر بووە، بەشێوەیەک نەبووە سەرەتا کەم بێت و ئینجا زۆر ببێت".

شایەنی باسە، ژیانی منداڵەکە لە مەترسیدایە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، ئەوەی دۆزینەوەی تاوانبارەکەی سەختکردووە ئەوەیە هیچ کامێرایەکی چاودێریی لەو کۆڵانەدا نییە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق