سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 28 أكتوبر 2020

سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە


 


ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین


له‌  سەر یاسای چاكسازی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بنه‌وه‌.


فەرمانگەی میدیا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا گووتی، ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنووسی "پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی" و "پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان" گفتگۆ دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٨ تشرینی یەكەم ۲۰۲۰، "٤۳"مین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق