یۆنان...دیوارێك لەسەر سنوری باکوری ڕۆژهەڵات لەگەڵ تورکیا دروستدەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 20 أكتوبر 2020

یۆنان...دیوارێك لەسەر سنوری باکوری ڕۆژهەڵات لەگەڵ تورکیا دروستدەکات



شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

حکومەتی یۆنان نیازی خۆی بۆ دروستکردنی دیوارێکی دابڕ لەسەر سنووری وڵاتەکە و تورکیا راگەیاند و ئاشکرایکرد هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو دیوارە لە قۆناخەکانی کۆتاییدایە دیوارەکە لەسەر سنووری باکووری رۆژهەڵاتی یۆنان لەگەڵ تورکیا دروستدەکرێت.

ووتیشی:"کە ئەمەش بۆ رێگری لە کۆچی بەکۆمەڵی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیاوە دەیانەوێت بچنە ناو خاکی یۆنانەوە، کە سەر بەیەکێتیی ئەوروپایە.ستیلیۆس پیتساس، گوتەبێژی حکومەتی یۆنان ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی بڕیاریداوە ۲٦ کیلۆمەتری دیکە ئەو دیوارە سنوورییەی نێوان تورکیا و یۆنان درێژ بکاتەوە، کە ئێستا درێژییەکەی تەنیا ۱۰ کیلۆمەترە، ئەمەش پڕۆژەیەکە تێچووەکەی ٦۳ ملیۆن یۆرۆیە وە بڕیارە لە کۆتایی نیسانی داهاتوودا تەواو ببێت".

ئەمە لەکاتێکدایە:"پێشتر پێکدادان لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات روویدا، لە کاتێکی پێشتری ئەمساڵدا، پاش ئەوەی تورکیا ئاشکرایکرد رێگە لە کۆچکردنی پەنابەران لە وڵاتەکەیەوە بۆ ناو خاکی یۆنان ناگرێت، لەو کاتەدا دەیان هەزار پەنابەر سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان بەزاند".

"کیریاکۆس میتسۆتاکیس"، سەرۆکوەزیرانی یۆنان شەممەی پێشوو سەردانی ئەو ناوچە سنوورییەی کرد، لەدوای تاقیکردنەوەی نموونەیەک بۆ دروستکردنی دیوارەکەی یۆنان ئاشکرایکردووە:" لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ژمارەی گەیشتنی پەنابەران لە تورکیاوە بۆ یۆنان، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە ئێستا لە تورکیادا نزیکەی ٤ملیۆن پەنابەر دەژین و زۆرینەی زۆریان ویستی ئەوەیان هەیە خۆیان بگەیەننە سەر خاکی یۆنان، لەوێشەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا".

لەکۆتایشیدا وەزارەتی سیستمی گشتی یۆنان ووتیشی لە دروستکردنی دیوارەکەدا، بۆڕیی پۆڵاینی چوارگۆشە و بناغەی کۆنکرێت بەکاردەهێنێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق