ساکارفارس -ناوەندی ھەوال -نوێ ژین
ئەمڕۆ یەک شەممە ١١-١٠-٢٠٢٠ لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی رادیۆیی لەگەڵ میدیای ئەمریکی، زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان گوتی: "تاڵیبان هیوادەخوازێت ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا سەر بکەوێت و هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان "بکشێنێتەوە."
ئەم هەڵوێستەی تاڵیبان چەند رۆژێکی کەم دوای ئەوە دێت کە ترەمپ "رایگەیاند تاوەکو سەری ساڵ دوایین سەربازی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە".
هەروەها پێش ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ئەو نیازەی ئاشکرا بکات، رۆبەرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە رایگەیاندبوو، "واشنتن لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١یەوە، ژمارەی سەربازەکانی لە ئەفغانستان بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ سەرباز کەمدەکاتەوە".
لە تەمووزی ئەمساڵەوە، واشنتن دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە ئەفغانستان و ئێستا تەنیا چوار هەزار سەربازی لەو وڵاتە ماون. ئەوکاتەی ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٦ بووە سەرۆکی ئەمریکا، ١٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستان بوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق