لە دوای چین عێڕاق دووەم وڵاتە کە ئێران زۆرترین کاڵای بوو ناردبێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 11 أكتوبر 2020

لە دوای چین عێڕاق دووەم وڵاتە کە ئێران زۆرترین کاڵای بوو ناردبێت


عەزیز علی - ئابووری - نوێ ژین

حکومەتی ئێران، ئامارەکانی پەیوەست بە بازرگانی دەرەکی لەو وڵاتە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "کە زۆرترین کاڵا بوو وڵاتی چین ناردووه و دوای چین عێڕاق دێت کە زۆرترین کاڵای بوو ناردبێت و ئیماڕاتیش پلەی ڕیزبەندی سێیەمی گرتووە."

حکومەتی ئێران ئامارەکانی مانگی ڕابردووی بلاوکردووتەوە و بەپێی ئەو ئامارانە، قەبارەی هەناردەکاریی ئێران لە ڕووی کێشەوە بە رێژەی ٦٪ و لە ڕووی بەهاوە بە ڕێژەی ٢٤.٥٪زیادیکردووە کە بە بڕی ٥ ملیار و "٧٠٠"ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی وڵاتانی دیکە کردووە."


ئامارەکانی ئەو وڵاتە دەریان خستووە، لەو مانگەشدا بە بڕی "٢" ملیار و "٢٦٧" ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە هەناردەی چین کراوە،کە بە یەکەم هاوبەشی بازرگانی ئەو وڵاتە دادەنرێت."


لە بلاوکراوەکەی حکومەتی ئێران دا ئاماژە بەوەش کراوە،"دوای چین ئێران زۆرترین کاڵای بۆ عێراق هەناردە کردووە و لەو ماوەیەدا بە بەهای "٥٦٥"ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە و دوای عێراقیش، ئیمارات بە سێیەم هاوبەشی بازرگانیی ئێران دادەنرێت و لە مانگی ئەیلوولدا بە بڕی "٣٧٩" ملیۆن دۆلاری کاڵا لە ئێرانەوە هەناردەی ئەو وڵاتە کراوە."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق