سۆزیارکه ریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، لەلایەن هێزەكانیانەوە دوو كەس بەتۆمەتی سووتاندنی دار سنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە دەستگیركراون.
عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی٢٠٢٠ راگەیاند:" دوو كەسیان بەتۆمەتی سووتاندنی سنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە دەستگیركردووەو دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە."
وتیشی، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو تۆمەتبارە بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق