لەبارەی راگرتنی پرۆسەی خوێندنەوە بڕیاردەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 31 أكتوبر 2020

لەبارەی راگرتنی پرۆسەی خوێندنەوە بڕیاردەدرێت


  

سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین


وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمی وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی باڵای رووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆببنەوە و تیایدا، بڕیار لە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بدرێت.


دوێنێ، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند،"ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی باڵای رووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا هەیە و داتاکانی خۆیان لەبارەی خوێندنەوە بە وەزارەتی تەندروستی داوە. وتیشی، لیژنەکە بڕیار لەسەر چارەنووسی خوێندن دەدات."


باسی لەوەشکرد، پێشتر داتاکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە ناوەندەکانی خوێندندا داوەتە وەزارەتی تەندروستی، ئەوانیش بەدواداچوونیان بۆ بابەتەکە کردووە و ئەمڕۆش، لەژێر رۆشنایی ئەو زانیاریانەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی خوێندن دەکرێت.


ئەوەشی خستەڕوو، وەکو وەزیری پەروەردە ناتوانێت بە تەنیا بڕیار لەسەر کردنەوە و داخستنی ناوەندەکانی خوێندن بدات و ئەو بابەتە پەیوەستە بە وەزارەتی تەندروستیەوە.


راشیگەیاند، لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و کەمکردنەوەی توشبوون بە کۆرۆنا، دەرگای خوێندنیان بۆ هەموو خوێندکاران نەکردووەتەوە.


باسی لەوەشکرد، بەهەر جۆرێك، دەبێت تاقیکردنەوەکان لەناو هۆڵەکانی خوێندندا بێت و پۆلی ١٢ش بابەتەکان وەکو خۆی، بەبێ کەمکردنەوە دەخوێنن.


حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندندا بڕیاریدا پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی لەگەڵ پۆلی ١٢ لە خوێندنگاکان دەوامی ئاسایی خۆیان بکەن، بەڵام پۆلی ٣ی بنەڕەتی تاوەکو پۆلی ١١ بەشێوەی ئەلیکترۆنی وانەکانیان وەرگرن، ئەم بڕیارەش ناڕەزایەتی خوێندکاران و مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکارانی بەدوای خۆیدا هێنا و خوێندنی ئەلیکترۆنیان رەتکردەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق