سەرباز احمد ـ هەواڵ ـ نوێ ژین
دوایی ئەوەی پرۆژە یاسایی میدیایی ئەلیکترۆنی کاردانەوەکی زۆری لێکەوتەوە کەوتە بەر رەخنەی زۆرینەی تۆرەکانی کۆمەلایەتی، پرۆژەکە کاری لەسەر نەکرا .
لێژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات پرۆژە یاسای ڕێکخستنی میدیایی ئەلیکترۆنییان هەڵوەشاندۆتەوە .
دەقی راگەیێندراوی لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمان:
راگەیەنراوێک لە لێژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی لە ھەرێمی کوردستان - عێراق.
پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی پێشنیازە یاسای ھیچ فراکسیۆن و کەسێکی دیاریکراو نیە ،بەڵکو پێشنیازە یاسایەکە بەواژۆی ٥٣ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە ، ئامانج لێی زیادکردن و پاراستنی مەودای ئازادیی ڕادەربڕین و پاراستنی ڕۆژنامە نووسانی میدیای ئەلکترۆنیە لەحوکمدانیان بە یاسای ژمارە ٦ ـی سالی ٢٠٠٨ـی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن .
بەڵام دوای ئەو تێبینیانەی سەبارەت بەناوەڕۆکی پێشنیازە یاساکە گەیشتە لیژنەکەمان،لە ڕێکەوتی ۱۷ـی ئابی ۲٠۲٠ بڕیارماندا ناوەڕۆکی پێشنیازە یاساکە ڕەتبکەینەوە بەو شێوازەی ئێستا ھەیە،و ئامادەکاریی بکەین دوای پرس و رڕوێژ لەگەڵ پسپۆران و میدیاکاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان،بەمەبەستی ئامادەکردنەوەی بە ناوەڕۆکێکی گونجاو کە تێکھەڵکێشبێیت بەو سەرنج و تێبینیانەی لەلایەن پسپۆڕان و میدیاکارانەوە بۆ لێژنەکەمان ھاتووە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق