عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەک بڕیار و رێكاری نوێ بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا دەگرێتەبەر.
دەقی بڕیارەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی بەم شێوەیە:
١- پێویستە سەرجەم كارمەندان و كرێكاران و ئەو هاووڵاتیانەی روو لە شوێنەكە دەكەن دەمامك بەكاربهێنن.
٢- دانانی بابەتەكانی پاكژكەرەوە تعقیم و بەبێ بەكارهێنان رێگری بكرێت لە چونە ژورەوە.
٣- دانانی هەواكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هەوای شوێنەكە.
٤- رێگریكردن لە دروستبونی قەرەباڵغی لەناو ماركێتەكاندا.
٥- پێویستە كڕیاران بەژمارەیەكی گونجاو بچنە ناو ماركێتەكانەوە، بەپێی روبەری گەورە و بچووكی شوێنەكە.
٦- پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە ٢ مەتر كەمتر نەبێت.
ئەم بڕیارەی قایمقامیەتی سلێمانی لە کاتێکدایە، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا بەخێرایی بلاووبووتەوە و تەشەنەی سەندووه و مەترسی زیاتری خستووتە سەر ژیانی خەڵک.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق