سۆزیارکەریم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ھەڵیونکوتابووە سەر کافتریایەک لەناحیەی عەینکاوە لە شاری هەولێر و کەسێکیان بریندار کردبوو.
لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "چەند رۆژێک لەمەوبەر چەند تۆمەتبارێک لەشاری ھەولێر ھەڵیانکوتایە سەر کافتریایەک لەناحیەی عەینکاوەو بەفیشەک خاوەنی کافتریاکەیان بریندار کرد، لەلایەن دادگای ھەولێرەوە بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرکرا، بەڵام دوان لەتۆمەتبارەکان ھەڵاتبون بۆ شاری سلێمانی".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: "دادگای ھەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا ئەمرۆ ١ـی١١ـی٢٠٢٠ ھەردوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێن".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "ئەو دوو تۆمەتبارەی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکراون، ئەو دوو کەسەن کە پەیوەندی بەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کەناڵی ڕووداوەوە دەکەن، تەشھیر بەحکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە: "لەئێستادا ھەردو تۆمەتبار "م، ک، ج" و "ی، ت، ی" بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شاری ھەولێر دەکرێنەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق