ئوسامە ئەحمەد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
لەجەژنی سوپاسگوزارییدا جۆبایدن ڕایگەیاند:"پێویستە باوەشمان بۆجیھان بکەوینەوە نەوەک هێز و توانا سەربازییەکانمان نمایش بکەین".
جۆ بایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا وتی" ئێستا کات و دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەمریکییەکان بۆئەوەی پێکەوە پەیامێکی گەورەتر،نوێتر و ئازایانەتر وپڕسۆزتر لەمێژوی وڵاتەکەیاندا بنووسنەوە".
بایدن داواشی لە خەڵک کرد بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هەوڵبدەن خۆیان لەکۆبوونەوە گشتی بپارێزن.
ئاماژەی بەوەشکردوە"بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەر وپێشکەوتو ئومێدێکی زۆری ئێمە بەخشیوە پشودرێژبن و خۆتان مەدەن بەدەست کۆرۆناوە.
لە پێشوتریشدا،بایدن ڕایگەیاندبوو،ئێستا کاتی وەلانانی خزیایەتی و دەستهەڵگرتنە لەوتاردانی یەکترناشرینکردن.
لەهەڵبژرادنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بایدن ٣٠٦دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە،کە زیاترە لەو رێژەیەی بۆ بردنەوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا پێویستە و ترەمیش ٢٣٢دەنگی ئەنجومەنەکەی بەدەستهێناوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق