پێشمەرگە ئۆپه‌راسیۆنێکی ئه‌نجامدا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 نوفمبر 2020

پێشمەرگە ئۆپه‌راسیۆنێکی ئه‌نجامدا

 


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتی هێزێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، به‌ مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی جموجۆله‌كانی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی داعش لە چیای قەرەچوغ ئه‌نجامدا.


لیوا حەسەن نوری، بەرپرسی رۆشنبیری و راگەیاندنی فەرماندەیی یەکەی ٨٠ـی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌: "ئۆپەراسیۆنەکە ٤٨ کاتژمێری خایاندووە، بە هاوبەشی لەنێوان هێزی کۆماندۆی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان ئەنجام دراوە، ئامانج لێی رێگرتنە لە چەکدارانی داعش لەوەی پێگە لە چیای قەرەچوغ بۆ خۆیان دابنێن".


ئاماژە بەوەشکراوە: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ لە چیای قەرەچوغ دژی چەکدارانی داعش ئەنجام دراوە، هێزەکانی پێشمەرگە ١٣ ئەشکەوتی چیای قەرەچوغیان پشکنیووە و بەبێ هیچ زیانێک گەڕاونەتەوە بارەگاکانی خۆیان".


ڕۆژی دووشەممە، سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزی پێشمەرگە رایگەیاندبوو، لەسنووری قەزای مەخموور، بەھۆی بۆردوومانی چەند بنکەیەکی داعش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە ٤ چەکداری داعش کوژران.


ماوەیەکە جموجۆلی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و ناوچەکانی سنووری عێراق زیادی کردووە، داعش چەند جارێک ھەوڵی ئەوەی داوە کە ھێرش بکات بەلام ھێرشەکانیان لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە یاخود ھێزە عێراقیەکانەوە تێکشکێنراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق