ئەو خواردنە کاریگەرییانەی نەخۆشی کۆڵۆن کەمدەکەنەوە چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 نوفمبر 2020

ئەو خواردنە کاریگەرییانەی نەخۆشی کۆڵۆن کەمدەکەنەوە چین؟

 



ھۆزان احمد_تەندروستی_نوێ ژین



نەخۆشی کۆڵۆن بەیەکێک لەبەر بڵاوترین نەخۆشییە درێژخایەنەکان دادەنرێت،چارەسەرێکی بنەڕەتی نیە بەڵام ھەندێک ڕووەک یاخود خۆراک ھەیە کە دەتوانرێت بەچارەسەرێکی سروشتی و کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو نەخۆشییە دابنرێت.


ئەو خواردنانەی کاریگەری نەخۆشی کۆڵۆن کەمدەکەنەوە ئەمانەن:


١-زەنجەفیل:خواردنەوەی ئاوی زەنجەفیل لە بەیانیاندا پێش نان نانخواردن و شەوان پێش خەوتن کاریگەری نەخۆشی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە.


٢-زەیتی کونجی:خواردنی کەوچکێک زەیتی کونجی لەدوای ھەر ژەمە خواردنێک، ھۆکارێکی باشە بۆ باشترکردنت کرداری ھەرس و دەرکردنی پاشماوەی خۆراک لە جەستەدا.


٣-کولەکە:خواردنی کولەکە لەگەڵ ماست یان ھەنگوین لە کاتەکانی ئێواران کاریگەرییەکانی نەخۆشی کۆلۆن کەمدەکەنەوە.


٤-چای گوڵە بەیبون:خواردنەوەی چای گوڵە بەیبون یارمەتی دەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکانی کۆلۆن.


٥-ھێلی ھاڕاو:٢٥٠کیلۆ ھێل لەگەڵ کیلۆیەک ھەنگوین تێکەڵ بکرێت، لەڕۆژێکدا سێ کەوچکی لێبخورێت سوودێکی زۆر باشی دەبێت.


 دەکرێت بەپارێزکردن و کەمکردنەوەی سترێس و دڵە ڕاوکێ و خواردنی تەندروست  کاریگەری ئەو نەخۆشیەکەمبێتەوە یاخود ھەر  نەمێنێت،لە زانستی پزیشکیشدا ھیچ پشکنینێک نیە بۆ دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکە پزیشک بەگوێ گرتن لە نەخۆشەکە دەست نیشانی دەکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق