سۆزیارکەریم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی، گەنجێك بە فیشەكێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، وتەبێژی پۆلیسی شارەكەش زانیاری لەبارەی گەنجەكە ئاشكرا دەكات.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ ١ـی١١ـی٢٠٢٠، لە گەڕەكی چیا گەنجێك بە گولـلە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، گەنجەكە تەمەنی ١٨ ساڵەو بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش رووداوەكە خۆكوژیی بووە".
ماوەیەکە ڕووداوەکانی خۆ کوشتن لەھەرێمی کوردستان زیادی کردووە، ئەمڕۆ لە شاری دھۆکیش منداڵێكی تهمهن ٧ ساڵ بهدهمانچهکەی باوكی یاریی کردووە، لە ئەنجامدا فیشەکێک دەرچووە و بەر برا ٢ مانگەکەی کەوتوو و گیانی لەدەستدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق