کەیفی حسن ھەرکی_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ١١ کۆمپانیا بەهۆی نەدانی قەرزەکانیانەوە دراون بە دادگا، ١٥ کۆمپانیاش دەستیانکردووە بە دانەوەی قەرز و شایستە داراییەکانیان بە حکومەت.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند: "بەشی یاسایی و بەشی گرێبەستیەکانمان ٤٩ کۆمپانیایان دەستنیشانکرد، کە شایستەی داراییەکانیان بە حکومەت نەدابوو، ئەو ٤٩ کۆمپانیایە ئاگادارکراونەتەوە و لەو ژمارەیەش ١١ کۆمپانیایان دراونەتە دادگا و "١٥ کۆمپانیاش پابەندبوون و شایستە داراییەکانی خۆیانیان داوە، بەشێکیشیان داوایان کردووە بە قیست پارەکە بدەن".
ناوبراو وتیشی: "لەرێگەی ئەو ١٥ کۆمپانیایەی پابەندبوون بڕی ملیارێک و ٢٧٠ هەزار دینار بۆ حکومەت گەڕاندووەتەوە، ئەو کۆمپانیایانەشی پابەند نەبوون و شایستە داراییەکانیان نەداوە دەدرێنە دادگا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو کۆمپانیایانەشی رسوماتیان زۆرە داوایی قیستیان کردووە و بەپێی یاسا لە رێگەی قیستەوە دەیگەڕێننەوە، دەبێت سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە ملکەچی یاسابن و کرێی رسوماتی فریکوێنسی بگەڕێننەوە بۆ حکومەت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق