دوو کەس دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی ٩ ساڵان - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 نوفمبر 2020

دوو کەس دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی ٩ ساڵان

 


ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین


بەتۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی ٩ ساڵان دوو کەس لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکران.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ۱ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۰، وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند: "دوو کەس دەستدرێژیان کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ٩ ساڵان و لە رێگەی ڤیدیۆوە تۆماریانکردووە".


ئاماژەش بەوەکراوە: "دایکی منداڵەکە بۆ ئەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە بڵاونەبێتەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان ڕێککەوتووە".


لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دوایی بەدواداچوون لەلایەن نوسينگەى روبەڕوبوونەوەى تاوانى ناوچەى ئەبو غرێب، لە بۆسەيەكدا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگيركران، دوایی لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ڕادەستی دادگا کران".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق