دێرسیم.. دوو گەریلای پەكەكە گیانیان لەدەستدا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 12 نوفمبر 2020

دێرسیم.. دوو گەریلای پەكەكە گیانیان لەدەستدا


  

سۆزیارکەریم-ناوه ندی هەواڵ-نوێ ژین 


  

بەهۆی پێكدادانی هێزە ئەمنییەكانی توركیا لەگەڵ هێزەكانی پەكەكە لە پارێزگای كوردنشینی دێرسیم دوو چەكداری پەكەكە گیانیان لەدەستدا 


ئیدارەی پارێزگای دێرسیم لە بەیاننامەیەكدا لەچوارچێوەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی یڵیریم چوار، ڕایگەیاند:" هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دێرسیم لە ناوچەی ئاهپانوس لە ناوەندی پارێزگای دێرسیم بە پشتیوانی هێزە تایبەتەكانی جەندەرمەو كۆماندۆكانی جەندرمە هێرشیان كردە سەر بنكەكانی پەكەكە.


لەو ئۆپەراسیۆنە كە هێزە ئەمنییەكانی توركیاش لە ئاسمانەوە كۆنترۆڵیان دەكرد دوو چەكداری پەكەكە كوژران.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق