سۆزیارکەریم-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
دوای ئەوەی بەشى نەهێشتنى زیادەڕۆیی لە سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى کافتریای فنجانی بە پاساوى نەبوونى مۆڵەت داخست، سەرپەرشتیارەکەی دەڵێت، مۆڵەتى گەشتوگوزار و تەندروستى و وەبەرهێنانیان هەیە و بۆ دانەخستنى کافتریاکەش لە شارەوانیەوە داواى یەک دەفتەر دۆلاریان لێکراوە.
لەوبارەیەوە، پارێزەر محەمەد مەعروف راگەیاند،” بەپێى بریارێکى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى وەبەرهێنان کە ساڵى ٢٠١٥ دەرکراوە، تێیدا ئاماژە بەوەکرا،" دواى وەرگرتنى مۆڵەتى وەبەرهێنان، وەبەرهێنەر دەتوانێت دەستبەکار بێت و پێویست بە وەرگرتنى مۆڵەتى بینا لە شارەوانى ناکات.“
هاوکات، سەبارەت بە کێشەکە توانا کەمال، سەرۆکى شارەوانى سلێمانی باس لەوەدەکات، ئەوان لەسەر داواى داواکارى گشتى بەدواداچونیان بۆ دۆسیەکە کردوە و دەیانەوێت بزانن ئاخۆ ئەو شوێنەى کافتریاکەى تێدا دروستکراوە موڵکى گشتیە یان تایبەت.
بەپێى ئامارەکانى قایمقامیەتى سلێمانى ٢٠٠ کافتریا لە سلیمانى هەن و مۆڵەتیان هەیە و کاردەکەن، لە ئێستاشدا ئەو کافتریایەی کە مۆڵەتى هەیە، بەبیانوى نەبوونى مۆڵەت دادەخرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق