سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی مامەلەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبیل دەبێت جگە لە وێنەی کڕیار وێنەی فرۆشیاریش لە فۆڕمەکە بدرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢، بەڕێوەبەرایەیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند:" سەرجەم شوفێران وهاولاتیان کریارو فرۆشیارانی ئوتومبێلەکان ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەبەرواری۱٥ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۰، لەکاتی رێکخستنی فۆرمی کرین وفرۆشتن دەبێت جگە لەکریار وێنەی فرۆشیاریش لەفۆرمەکان بدرێت".
ئاماژە بەوەش کراوە:" لەو بەروارەوە بەدواوە هەر کەسێک ئوتومبێل بفرۆشێت دەبیت وێنەیەکی معامەلات لەگەل خۆی بێنێت بۆچەسپاندنی لەکاتی دانپیانانی فرۆشتنەکە کەئەم رێکارەش بەمەبەستی پاراستنی مافی کریارەکانە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق