سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستخۆشی لە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان و نوێنەرانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان دەیکەین کە یەک هەڵوێست بوون بۆ داکۆکیکردن لە ماف و شایستەکانی گەلی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" ده‌رباره‌ى ياساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارای له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرينه و به‌بێ ڕه‌چاوكرنى پره‌نسيپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه سه‌رنج و تێبينى و پێشنياره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له سه‌رجه‌م فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين كه يه‌كهه‌ڵوێست بوون بۆ داكۆكيكرن له ماف و شايسته‌كانى گه‌لى كوردستان".
ئاماژە بەوەش کراوە:" سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له ماف و شايسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌پێناو يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى فيدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت".
ئەوە لەکاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لەھەر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان کرد، بڕیارێك بدەن كەرامەتی میللەتەكەمان بپارێزرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق