مریەم احمد ــ ئابووری ــ نوێ ژین
بەهۆی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا کە چەند کۆمپانیایەک بانگەشەی بۆ دەکەن، ئەمە وایکرد نرخی نەوت بە ڕێژەی ٤٪ بەرزبێتەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٨ دۆلار و ٨۷ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٥ دۆلار و ۹۲ سەنت دەفرۆشرێت.
بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا، کۆمپانیای ئاسترا زێنێکای بەریتانی ڕایگەیاند، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی۹۰٪ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر نرخی نەوت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق