سلێمانی.. ڕووداوێکی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 25 نوفمبر 2020

سلێمانی.. ڕووداوێکی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە




عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین


هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای عەربەت هاوڵاتییەک بریندار بوو.


 لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند:" ئەمشەو ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠" لەسەر ڕێگای عەربەت ـ سلێمانی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان دوو ئوتومبێلی بارهەڵگر کەسێک بریندار بوو".


هاتووچوی سلێمانی دەشڵێت،" هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ پەڕینەوەی ئاژەڵێک لەسەر ڕێگاکە و بەهۆی تاریکییەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە لە ئاژەڵەکە دەدات، ئوتومبێلی دواتر کە ئوتومبێلێکی تری بارهەڵگرە خۆی دەکێشێت بە ئوتومبیلی یەکەمدا".


ڕۆژانە چەندین ڕووداوی جۆراو جۆر لە سنۆری پارێزگای سلێمانی ڕوودەدن و چەندین کەس دەبێتە قوربانی، بەشێک لە هاوڵاتیانیش پێیان وایە هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ خراپی ڕێگاو بانەکانن و پۆلیسی هاتووچۆش دەڵێت هۆکارەکەی تیژڕەویە کە زۆربەی شۆفێرەکان ڕێکارەکانی هاتووچۆ جێبەجێناکەن.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق