هاوژین محمد_تەندروستی_نوێ ژین
تۆوی کەتان لەنێو پێکھاتە خۆراکییە بەسودەکاندا بۆ تەندروستی مرۆڤ تۆوی کەتان بەدی دەکرێت، کەماوەیەکی زۆرە ئەم جۆرە پێکھاتەیە دەخورێتەوە بەوپێیەی چەندین سوودی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ، ھاوکات بەوپێیەی تۆوەکەی ھەرزانە، چەندین سوودی گرنگی هەیە.
سودەکانی تۆی کەتان ئەمانەن:
۱- مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوەدەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ۳، رێگر دەبێت لە گەشەکردنی خانە شیرپەنجەییەکان.
۲- یارمەتی دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵی جەستە دەدات.
۳- رێگر دەبێت لە تووشبون بە نەخۆشی درێژخایەنەکان وەکو نەخۆشی دڵ و شەکرە.
٤- یارمەتی دابەزینی کێشی زیادەی لەش دەدات.
٥-مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
٦-سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات.
۷- ئاستی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، مەترسی شەکرە کەم دەکاتەوە.
۸- یارمەتی کەمکردنەوەو نەهێشتنی ئازاری جومگەکان دەدات.
۹- باڵانسی هۆڕمۆنە مێینەکانی جەستە دەکات، یارمەتی خانمان دەدات بۆ هەبونی منداڵ مەترسی شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە.
تۆی کەتان لەنێو پێکهاتە خۆراکییە بەسودەکاندا بۆ تەندروستی تۆی کەتان بەدی دەکرێت زانایان وپزیشکانیش لە چەندین ڕووەوە سوودی تۆی کەتانیان خستۆتە ڕوو کەچەندین سوودی تەندورستی هەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق