ترەمپ: ئامادەم دەستەڵات ڕادەست بکەم - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 26 نوفمبر 2020

ترەمپ: ئامادەم دەستەڵات ڕادەست بکەم




ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا رایدەگەینێت؛ ئەگەر دەستەى هەڵبژاردن پەسەندى هەڵبژاردن بکەن ئامادەیە دەسەڵات رادەست بکات، دەشڵێت: ئەگەر ئەوەش بکەن هەڵەیان کردوە".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا، رایگەیاند: ئەگەر دەستەى هەڵبژاردن دەرچونی جۆ بایدنیان پەسەند کرد، ئەوا كۆشكى سپى جێدەهێڵم. 


ترەمپ، لە کاتى بەشداريكردن لە پێشانگايەك كە بەهۆى جەژنى سوپاسگوزاريەوە لە واشنتۆن رێکخرابو بە رۆژنامەنوسانى وت: بە دڵنياييەوە دەڕۆم و ئێوەش ئەوە دەزانن، بەڵام پێموايە چەند شتێكى زۆر لە نێوان ئێستا و ڕۆژى ١٠ى كانونى دووەم روودەدەن و ئەگەر دەستەى هەڵبژاردن دەنگ بە جۆ بايدن بدەن ئەوا دەڕۆم.


ھاوکات، رەخنەى توندى لە سیستمى دەنگدان و هەڵبژاردنى ئەمەریکا گرت و باسى لەوەکرد، ژیرخانى دەنگدان و هەڵبژاردن لە ئەمەریکا هاوشێوەی وڵاتانى جیهانى سێهەمە.


ئەو قسانەى ترەمپ ئاماژەیەکى رونە بۆ داننان بەشکست و رادەستکردنى دەسەڵات، چونکە پێشتر چەندین جار رایگەیاندبو سەرکەوتنى بەدەستهێناوە و ئەنجامەکان بەهۆى ساختەکارییەکانەوە گۆڕاون.


بەپێى دواهەمین ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، جۆبایدن کاندیدى دیموکراتەکان بە کۆکردنەوەى ٣٦٠ کورسى سەرۆکى داهاتوى ئەمەریکایە، دۆناڵد ترەمپیش بە بردنەوەى ٢٣٢ کورسى توشى شکست هات و نەیتوانى بۆ خولێکى دیکەى بەرگرى لە کورسییەکەى بکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق