ئێران.. مێر مندالێک لە سێدارە درا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 31 ديسمبر 2020

ئێران.. مێر مندالێک لە سێدارە درا




هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین

 

محمەد رەزا شا ئەو مێرد منداڵەی لەتەمەنی۱٦ ساڵی سزای لە سێدارەدانی بۆدەرچوو دوای ۱۲ساڵ مانەوەی لە زینداندا لە سێدارە درا.



 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۳۱ـی کانونی یەکەم ۲۰۲۰"بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە:" محەممەد حەسەن رەزایی، لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا سزای لە سێدارەدانی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بەسەردا سەپێندراوە، دوای ۱۲ ساڵ مانەوەی لە زینداندا،  لە زیندانی لاکان لە پارێزگای رەشت لە باکووری ئێران لە سێدارە درا".


 ئاماژە بەوەش کرا:"محەممەد رەزایی، بەهۆی بەشداریکردنی لە شەڕێکی بەکۆمەڵدا دەستگیرکراوە، تۆمەتی ئەوە دراوەتە پاڵ، کە لە شەڕەکەدا بە بەرد لە سەری کەسێکی داوە و بەو هۆیەوە کەسەکە مردووە،هەرچەندە چالاکڤانانی مافی مرۆڤ دەڵێن، محەممەد بەهۆی ئەشکەنجەدان و هێشتنەوەی لە زیندانی تاکە کەسیدا تاوانەکەی لە ئەستۆ گرتووە".


جەختیشکرایەوە:"سزای لە سێدارەدانی محەممەد رەزایی، کە تەمەنی ۲۸ ساڵ بووە، بەڵام ئەوکاتەی سزاکەی بەسەردا سەپێندراوە، لەخوار تەمەنی یاسایی بووە بۆ سزادانی بە لەسێدارەدان محەممەد رەزایی، دەبێتە سێیەم مێرمنداڵ کە لە ساڵی ۲۰۲۰" لە ئێران لەسێدارە دراون".


 دووپاتیشکرایەوە:" پێشتر دوو مێرمنداڵی دیکە بەناوەکانی مەجید ئیسماعیلزاد، لە رۆژی ۱۹ی نیسانی ۲۰۲۰" لە زیندانی ئەردەبیل و شایان سەعیدپور، لە ۲۲ی نیسانی ۲۰۲۰"لە زیندانی سەقز لە سێدارەدرابوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق