بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە بودجەی ٢٠٢١ـی عێراقدا داوا کراوە لێبڕینی مووچە بەشێک لە فەرمانبەران نەگرێتەوە.
ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "لە بودجەی ٢٠٢١ـی عێراقدا بڕینی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران و پلە باڵاکان و سێ سەرۆکایەتییەکە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام داوا کراوە بەشێک لە فەرمانبەران مووچەکانیان کەمنەکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سورە لەسەر ئەوەی کە نابێت مووچەی مامۆستایانی خوێندنگە و زانکۆکان کەمبکرێتەوە، لیژنەکەش بڕیاری کەمردنەوەی مووچەی ئەو چینە ڕەت دەکاتەوە".
پێشتریش، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدابوو مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە ٧٥٠ ھەزار دینار زیاترە بەشێک لە مووچەکانیان لێدەبڕدرێت، بە پلە باڵاکان و ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێڕاقیشەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق