هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
پرۆسەی خوێندن لە خوێندنگەو زانکۆ و پەیمانگاکاندا وەکو ئەوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ۲٥ـی کانونی یەکەم ۲۰۲۰"حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراق و ئەندامی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی رایانگەیاند:" بارودۆخی پرۆسەی خوێندن لە خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگەكاندا وەكو ئێستا بەردەوامی دەبێت و جارێكی دیكە ناگەڕێینەوە بۆ خوێندنی ئەلیكترۆنی".
نابراو ئەوەشیگوت: لە ئێستادا هیچ بڕیارێك نییە بۆ سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری وڵات".
دووپاتیشکرایەوە:" وەزارەت ڕەچاوی دۆخی هاووڵاتییان دەكات و هەر كاتێك پێویست بكات هەر بڕیارێك پێویست بێت دەیدەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق