ڕووسیا..نەوت به جێگیری دەهێلێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 25 ديسمبر 2020

ڕووسیا..نەوت به جێگیری دەهێلێتەوە


 


عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین


جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی بە نیازە نرخی بەرمیلێك نەوت بە جێگری لە نێوان ٤٥ بۆ ٥٥ دۆلاردا بهێڵێتەوە.


ئەلیكساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند:" ڕووسیا بە تەواوی پابەندە بەو ڕێككەوتنانەی لە نێوان وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتدا ئیمزا كراوە بۆ هێشتنەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت لە نێوان ٤٥ بۆ ٥٥ دۆلار،بەڵام ئەگەر وڵاتانی دیكەی بەرهەمهێنی نەوت پابەند نەبن، ڕووسیاش پابەند نابێت بە ڕێككەوتنەكەوە و هیواخوازین ڕێككەوتنەکە سەركەوتوو بێت".


ئەمەش لە کاتێکدایە،" کە لە پێشووتریش دا جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو،"كۆبوونەوەی نوێنەرانی ئۆپێك پڵەس كە لە ٣ـی كانوونی یەكەم بەڕێوەچوو سەركەوتوو بووە و ئەگەر هەیە گروپی وڵاتانی ئۆپێك پڵەس لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتووەوە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت بە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا زیاد بكەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق