شوان امین_ناوەنی هەواڵ_نوێ ژین
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داوای له خه‌ڵكی عێراق كرد به‌شداری له خۆپیشاندانێكی زۆر فراواندا بكه‌ن كه رۆژی سێی مانگی داهاتوو ،له ساڵ ڕۆژی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئەبوو موهه‌ندیس دا له به‌غدا بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ۳۰ـی کانونی یەکەمی ۲۰۲۰،هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگەیاند:"داوای كرد له ساڵ ڕۆژی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سێی مانگی داهاتوو خۆپیشاندانێكی زۆر فراوان له به‌غدا سازبكرێت".
عامری باسی لەوەشکرد:" له چوارچێوه‌ی ڕێوڕه‌سمێكدا بوو كه له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس رێكخرابوو عامری گوتی قاسم سوله‌یمانی له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ له‌ناوبردنی داعش و هێزی داگیركاری له عیراق، چاكه‌ی زۆری به‌سه‌ر عێراقییه‌كانه‌وه هه‌بووه‌و خۆی له‌پێناو ئیسلام و پیرۆزییه‌كاندا كرده قوربانی".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له كۆتایدا ووتی:" خه‌ڵكی عێراق پێوویستە به‌شداری له خۆپیشاندانێكی زۆر فراواندا بكه‌ن كه رۆژی سێی مانگی داهاتوو له ساڵ ڕۆژی كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیسدا له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له‌سه‌ر داواكه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بۆ ده‌ركردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاشگه‌ز نابنه‌وه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق