تورکیا.. هەشت هاووڵاتیی عێراقی دەستگیرکران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 31 ديسمبر 2020

تورکیا.. هەشت هاووڵاتیی عێراقی دەستگیرکران


سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


ئاسایشی پارێزگای ساکاریا لە تورکیای ڕایدەگەیەنێت، هەشت هاووڵاتیی عێراقی بە تۆمەتی ئەندامبوونیان لە رێکخراوی داعش دەستگیرکران.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای ساکاریا لە هەرێمی دەریای رەشی توركیا رایگه‌یاند: "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی داعش لە شاره‌كه‌، هەشت گومانلێکراوی عێراقی دەستگیرکراون".

 

به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌، "تیمەکانی دژه‌تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆسەر چوار ناونیشانی دیاریکراو ئەنجامداوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەشت کەسی عێراقی دەستگیرکراون، دەرکەوتووە لەناو رێکخراوی داعشدا چالاکیيان ئەنجامداوە و یەکێکیان بەرپرسی مەشق و راهێنانی سەربازیی چەکدارە تازەکانی داعش بووە لە عێراق".

 

هەروەها باس لەوەش کراوە، "لە شوێنی مانەوەی گومانلێکراواندا دەستگیرا بەسەر چەند بەڵگەیەکدا، دواتر ده‌ستگیركراوه‌كان پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا و راپێچی هۆبه‌ی دژه‌تیرۆر كران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و وه‌رگرتنی گوته‌كانیان".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق