شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
یەکێتی پیاوانی کوردستان،لەساڵی ۲۰۲۰دا ۲۰حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و دەرونی لەلایەن ژنانەوە بۆسەر پیاوان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ۲ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰،یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماری توندوتیژییەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"کە تیایدا هاتووە، لە ساڵی رابردوودا و لە هەرێمی کوردستان، ٢٠ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و دەروونی لەلایەن ژنانەوە بۆسەر پیاوان تۆمارکراوە".
یەکێتی پیاوانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ئاماژەی بەوەشکردووە:" لە ساڵی رابردوودا و لە هەرێمی کوردستان، ٥٥٣ سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە دژ بە ژنان تۆمارکراوە. ٩١ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراوە".
یەکێتی پیاوانی کوردستان باسی لەوەشکرد:" ٥٧ حاڵەتی خیانەتی هاوسەریی هەبووە کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا، ٢٠ حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی موچەی پیاوان لەلایەن ژنانەوە هەبووە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق