ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕۆژێکی پشووی فەرمییەوە كە حكوومەتی عێراق رای گەیاندووە، ڕوونكردنەوە دەدات.
د. جووتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیدەگەیەنێت: "ئەو پشووە فەرمییەی حکوومەتی عێراقی ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بۆیە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی١ی٢٠٢١،دەوامی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
ئەوەش لە کاتێکدایە،حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵ، هەفتەیەک پشووی ڕاگەیاند بوو، بۆیە پێویست ناکات پشوویتر هەبێت.
پێشتریش،ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی زایینییەوە، لە ڕۆژی ٢٧ی ١٢ی ٢٠٢٠ەوە تاوەکوو ٣ی ١ی٢٠٢١ پشووی فەرمی له دامودەزگا حکوومییەکان ڕاگەیاندبوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق